ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گوشاریان خستۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی سێ كه‌س له گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاره‌كانی بۆكان و پیرانشار بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌خد و وه‌سیقه‌ی قورس دابنێن تاكوو ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی دوو گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازای شاری بۆكان به‌ناوه‌كانی “سۆله‌یمان شوكری” و “سه‌عدی شاهرۆخی فه‌ڕ” هێناوه تاكوو پاره‌ی نه‌خد و وه‌سیقه‌ی قورس دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار له‌ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین جار بنه‌ماڵه‌ی “كاروان قادرشوكری” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی گیان به‌ختكردوویان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه‌یان پێ واژۆ بكه‌ن به‌ڵام باوكی ناوبراو ئه‌و داواكارییانه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه و به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی قورسیان لێكردووه.