له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مهاباد و دانیشتووی تاران به‌ناوی “ڕۆژین یووسف زاده” له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕۆژین یووسف زاده” له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری تاران به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه پلاكاردێكی له‌ژێر ناوی “مه‌هسا ئه‌مینی” به‌ده‌سته‌وه بووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزی دادگا كرا و پاش سه‌پاندنی ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ریدا بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گوازراوه‌ته‌وه.