ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٢ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رزین مه‌عرووفی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد و دانیشتووی شاری تاران و “ئاوات قادرپوور” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی گۆندی “مه‌ڵاله‌ر”ی سه‌ربه شاری بۆكان، له ئاكامی خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌رییه‌كان كه دوای دۆڕانی تیمی تۆپی پێی كۆماری ئیسلامی دوێنێ شه‌و له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی تەقەی ڕاستەوخۆیان له خه‌ڵك كرد و به‌و‌هۆیه‌وه گیانیان به‌ختكرد. شایانی باسه،”فیرووز میرانی”، هونەرمەندی خەڵکی شاری پاوە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە،پاش دۆڕانی تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی كۆماری ئیسلامی و ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خەڵکی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان هەردوو چاوی بە سەختی بریندار بووە.