ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، پاش سێ ساڵ به‌سه‌ر دەستبەسەر كرانیاندا، چارەنووسیان هه‌روا ناڕونە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “جەماڵ یووسفی”، خەڵکی گوندی “موشیرئاوا” و “حوسێن ئیبراهیم حەمزە” خەڵکی گوندی “قەرەگۆڵ”ی سەر بە شاری بۆکان، ماوەی سێ ساڵە له زیندانی مهاباد ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م دوو كه‌سه لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧ەوە به مه‌به‌ستی لێپرسینەوە، لە زیندانی بۆکانه‌وه بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ و دواتر بۆ زیندانی شاری مەهاباد ڕاگوێزرابوون. شایانی باسه، “جەماڵ یووسفی” و “حوسێن ئیبراهیم حەمزە”، ساڵی ٩٥ بە تۆمەتی “ئەندامبوون و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کراون و لەو كاته‌وه هەتا ئێستا، لە بوونی “پارێزەر” بێبەری بوون.