ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “ڕۆژین یووسف زاده”، به ١٥ساڵ زیندان و “سه‌ید پوویا نهحهوی”، به ٥ ساڵ زیندان له‌لایه‌ن دادگای كۆماری ئیسلامییه‌وه مه‌حكووم كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”رۆژین یووسف زاده”، چالاكی كورد و خەڵکی شاری مەهاباد، به‌هۆی هه‌ڵگرتنی پلاكاردی “مه‌هسا ئه‌مینی” دوای ٣ مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن دادگای دادوه‌ری تارانه‌وه حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا، هه‌روه‌ها “سه‌ید پوویا نهحهوی” خوێندكاری ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كانی خوێندكارانی زانكۆ له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابه‌وه حوكمی ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.