ڕۆژی سێشهممه ٨ی مانگی سهرماوهز، ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: لە دوو ھەڵمەتی جیادا دەستیان بەسەر ٦٠٠ پارچه چەكدا گرتووە و قاچاخچێكی گەورەی چەکیش”یان لە سنووری پارێزگاكە ئاشکراکردووە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند: لە دوو ھەڵمەتی جیادا دەستمان بەسەر ٦٠٠ پارچە چەک لە جۆری “کڵاشینکۆف”، “دەمانچە” و زیاتر لە شەش ھەزار فیشەکدا گرت و لە ئۆپراسیۆنێکدا بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستیبەسەردا گیرا، کە پێکھاتبوو لە زیاتر (٣٠٠ کڵاشینکۆف و دەمانچە، پێنج ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک ) کە ئامادەکرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت.