ڕۆژی یهكشهممه ٦ی مانگی سهرماوهز، دوای هەوڵەکان بۆ ڕێگیریکردن لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان، خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان ڕێگای سەرەکی هاتووچۆی کەلار بۆ سلێمانیان داخست.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، پێش نیوەڕۆی دوێنێ، بۆ زیاتر فشار خستنەسەر دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان،خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بهردهوامبوو، یهكێك له خوێندکاریانی ناڕازی ڕایگهیاند: سەرەتا ئێمە ویستمان وەکوو ڕۆژانی ڕابردوو درێژە بە خۆپیشاندانەکانمان بدەین بۆ بەدەستهێنانی داواکارییەکانمان، بەڵام هەر لەبەیانیەوە هێزێکی زۆری ئەمنی لەدەوروبەری زانکۆی گەرمیان کۆکرابوونەوە و بهو هۆیهوه خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان ڕێگای کەلار بۆ سلێمانییان داخست و ڕێگایان بەهاتووچۆی ئۆتۆمبێل نهدا.