ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١١ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نیگار داوودی”، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئیلام، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی “موبین پاتینی”، “سیروان کرداری”،”موحەممەد دادڕەس” و “عومەر جەهانی” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، “موحەدیسە مەردانی”، چالاکی کورد و خەڵکی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور، “هێرش موحەممەدپوور” و “بەهمەن محەممەدپوور” خه‌ڵكی شاری پیرانشار، و هه‌روه‌ها “سیروس عەباسی”، “ئازاد عەباسی” و “مێهدی جەوانمەردی” لە چالاکانی مەدەنیی شاری دێولان، لە زیندانی سنە ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونه. شایانی باسه دوو منداڵی خەڵکی شاری سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی سپای پاسداران بریندار بوون کە بارودۆخی یەکێکیان، نالەبار ڕاگەیەندراوە.