به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سێ بەندکراوی عه‌قیده‌تی کە هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر و لە زیندانی ورمێ ڕاگیرابوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە گوازراونەتەوە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ١١ی خەزەڵوەر، سێ کەس لە بەندکراوانی بەندی سیاسی و عه‌قیده‌تی زیندانی ناوەندی ورمێ بە ناوەکانی “مەنسور دودکانلوو میلان”، “ئەکبەر ڕەشیدی” و “رەسووڵ ڕەشیدی” بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە گوازرانەوە. شایانی باسه، ئه‌م سێ كه‌سه هاوینی ئەمساڵ بە تۆمەی “چالاکی عه‌قیده‌تی و ئەندامەتی لە گروپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان”دا دەستبەسەر و تا ئێستا بە بێ ڕوون بوونەوەی چارەنوسیان لە زیندانی ورمێ ڕاگیراون. له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خەزەڵوەر، “بەهادین عەباس زادە” خەڵکی بانە دوای یەک مانگ ڕاگیران لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعات و کۆتایی هاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە، گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشارە.