ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “ئیسماعیل به‌خشی” چالاكی كرێكاری و نوێنه‌ری كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٧٥٠ ملیۆن تمه‌نی و به شێوی كاتی له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئیسماعیل به‌خشی” له لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ڕژیم له شاری تاران به ١٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر” نوێنه‌ری دیكه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به ٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. له لایه‌كی دیكه‌وه بڕیاره “عه‌لی نه‌جاتی”یه‌كێكی دیكه له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهحاكهمه بكرێت. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، سه‌ره‌ڕای ئازادكرانی زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، “نێدا ناجی” هه‌روا له زیندان ڕاگیراوه و “عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی”ش له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌هۆی دابین نه‌كردنی ٧٥٠ ملیۆن تمه‌ن قه‌راری وه‌سیقه‌كه‌ی، تا ئێستا له زیندان ڕاگیراوه. هاوكات سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، یه‌كێتیی ئازادی كرێكارانی ئێران و ئه‌نجومه‌نی سێنفی كرێكارانی بیناسازیی مه‌ریوان و سه‌راوا به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین په‌یامی جیاجیا، ئازادی كاتی “ئیسماعیل به‌خشی”یان پیرۆزبایی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها كرێكارانی هه‌فت ته‌په كردووه و خوازیاری به‌ستنی په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی ناوبراو، كرێكارانی دیكه و چالاكانی كرێكاریی بوون.