به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧٠ كرێكاری كارخانه‌ی سوڵفات پتاسییۆم له شاروچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئێوان له ئوستانی ئیلام، به هۆی داخستنی ئه‌م كارخانه‌یه له سه‌ر كار بێكار بوون.
كارفه‌رما هۆكاری داخستنی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی به بیانووی نه‌بوونی مه‌وادی سه‌ره‌تایی ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها، كرێكارانی ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م بێكار بوونه كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ بژیوی ژیانیان پێكهێناوه و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ئه‌م كارخانه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.