به پێی ڕاپۆرته‌كان مۆعه‌لیمێکی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایه‌ن دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ، حوکمی ١١ ساڵ زیندانییەکەی پشتڕاست کرایەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئارام ئەمین زادە”، خەڵکی شاری بۆکان، لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ، بە دوو تۆمەت، سەرجەم بە ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. دادگای ڕژیم له‌مشاره، ناوبراوی بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئه‌منییه‌تی میللی” لە ڕێگای گرووپە توندڕەوەکان لە کاناڵی تێلگرامی و هه‌روه‌ها پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام ” بە ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کردبوو. بە پشتبەستن بە مادەی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی، دەبێ ١٠ ساڵی ئەو حوکمە جێبەجێ بکات. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌بیه، ناوبراو لە ١٢ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیم لە یەکێک لە مه‌دره‌سه‌کانی شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو