به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی خهڵكی شاری سنە، لە لایەن هێزه ئیتلاعاتییەكانهوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئەبووبەکر شەجیعی” ، “نەرمین و نیان شەجیعی”، لە لایەن هێزه ئیتلاعاتییەكانهوە له تێرمیناڵی شاری سنە دەستبەسەر کراون. شایانی باسه، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو سێ هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.