به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، “عوسمان مستەفاپوور” دانیشتووی شاری پیرانشار، زیاتر لە ٢٨ ساڵە بە بێ هەبوونی مافی مه‌رەخەسی لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عوسمان مستەفاپوور” ساڵی ١٣٧٠ دەستبەسەر و لە دوو په‌روه‌نده‌ی جیاوازدا سەرجەم به ٣٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا و ئێستا ماوەی ٢٨ ساڵ و ٤ مانگە لە زینداندا ڕاگیراوه. شایانی باسه، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەكه‌ی بۆ ئەوەی ناوبراو بتوانێت لە مافی مه‌رەخەسی کەڵک وەربگرێت هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ئەو بەندکراوە نزیک بە سێ دەیەیە کە بۆ یەک ڕۆژیش لە زیندان نەهاتووەتە دەرەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “عوسمان مستەفاپوور” له ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٧٠ له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ وێڕای سێ كه‌سی دیكه بەدیل گیرا. پێویسته ئاماژه بكرێت كه حوکمی سێدارەی عوسمان مستەفاپوور ساڵی ١٣٧٩ هەڵوەشایەوە و حوکمەکەی کەم کرایەوە بۆ ١٠ ساڵ زیندان، به‌ڵام ناوبراو هەمان ساڵ لەلایەن لقی ٣ی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامێتی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٢٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و سەرجەم حوکمەکەی بوو بە ٣٥ ساڵ زیندان.