به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی جه‌نایه‌تكاری توركییه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئاگربه‌ست چه‌ندین شاری ڕۆژئاوا به تووندی بۆردومان كرد و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوورییه‌ی نزیک لە تورکییه پێنج کیلۆمەتر لە شارۆچکەی تلتەمر نزیکبوونەتەوە، ترس و دڵەراوکێ لای دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دروستبووە و ماڵەکانی خۆیان بەجێ هێشتوون.
ئه‌رته‌شی جه‌نایه‌تكاری توركییه به تووندی شاری ته‌لته‌مری بۆردومان كردووه و تا ئێستا نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م شاره به‌ره‌و شاری حه‌سه‌كه ڕویشتوون. هاوكات شاری گرێ سپی و ده‌وروبه‌ریشی له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆمباران كرا. هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی سوورییه‌یش به دوای بۆمبارانی ئه‌م ناوچانه، پاشه‌كشه‌ی كردووه.