له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی “موحاریبه”ی به‌سه‌ر “په‌رهام په‌روه‌ری” ئه‌ندازیار و پاڵه‌وانی وه‌رزشی خه‌ڵكی سه‌قز دا سه‌پاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “په‌رهام په‌روه‌ری” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، ئه‌ندازیار و پاڵه‌وانی مه‌له‌وانی خه‌ڵكی سه‌قز، ڕۆژی ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، ناوبراو له زیندانی ئێڤین له ژێر سه‌خت ترین ئه‌شكه‌نجه دا بووه. به‌وته‌ی باوكی ئه‌و به‌ندكراوه، “په‌رهام” له شیركه‌تێكی ئه‌ندازیاری له تاران كاری ده‌كرد و و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
