به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی سازمانی عۆمران زایه‌نده‌روود له شاری چادگان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نهگوڕینی بارودۆخی كاریان كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م سازمانه به وتنی چه‌ندین دروشم و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، سه‌ره‌ڕای خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌رپرسان به بارودۆخی قه‌رارداده‌كانیان بوون و هه‌روه‌ها خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی بارودۆخی ژیانیان به زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. شایانی باسه، هه‌ركام له‌م كرێكارانه زیاتر له ٥ ساڵ سابقه‌ی كارییان هه‌یه خوازیاری گوڕینی بارودۆخییان له كاتی بۆ دائێمی بوون.