له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٢ هاووڵاتی دیكه له‌شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی بیجاڕ به‌ناوی “ئه‌میر عه‌باس قه‌نبه‌ری”، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوه‌كانی “دانیال مه‌سوونی”، “سه‌عدی مه‌له‌ك پوور” و “ئیبراهیم میرزایی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی دێولان به‌ناوی “كامران فه‌تحی”، خوشك و برایه‌كی خوێندكاری زانكۆی تاران به‌ناوه‌كانی “نیما و كیمیا پیرمورادی”، لاوێكی خه‌ڵكی نوورابادی مه‌مه‌سه‌نی به‌ناوی “مه‌شعه‌ل عه‌له‌مداری”، “كیانووش چه‌نگ له‌وایی” كرێكاری خه‌ڵكی ئۆمیدییهی ئه‌هواز، لاوێكی خه‌ڵكی قوروه به‌ناوی “ئێدریس سه‌نگین ئابادی” و دوو گه‌نجی خه‌ڵكی مووچشی سه‌ر به شارستانی كامیاران به‌ناوه‌كانی “ئۆمید و فه‌رشید ساعدمووچشی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.