ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زڵوه‌ر، كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی دێولان به‌ناوی “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” به‌هۆی گوشاری ناوه‌ه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌وڵی خۆكوژی دا و “زه‌ربه مه‌غزی” بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” به‌هۆی دڕاندنی وێنه‌ی خومه‌ینی و خامنه‌یی له نێو مه‌دره‌سه، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی لێكرا، به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گوشارێكی زۆریان بۆ هه‌ستی هێنابوو كه هاوكاریان بكات به‌ڵام ناوبراو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له مه‌دره‌سه له ماشێن خۆی فڕێ داوه‌ته خواره‌وه و زه‌ربه مه‌غزی بووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه له كۆما دایه.
