به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان- مه‌ریوان بۆ یه‌ك مانگی دیكه درێژ كرایه‌وه.
“ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌رواری ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ و له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، شایانی باسه كه له هه‌مان ڕۆژدا “مه‌سعوود نیكخواه” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان- مه‌ریوان پاش بانگهێشت كردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ركرا و هێزه ئه‌منییه‌كان هاوكات هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مه‌ریوان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وی له ماڵه‌وه نه‌بوو نه‌یانتوانی ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران.