به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به فه‌رمانی “میهدی خۆش موقه‌ده‌م” جێگری ئیمدادی هێلال ئه‌حمه‌ری سنه، ئامبۆلانسهكان بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌ران به‌كار ده‌هێنن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “میهدی خوش موقه‌ده‌م” فه‌رمانی به یاریده‌رێكی خۆی به‌ناوی “بۆرهان فه‌تحی” داوه كه ئامبۆلانسهكانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بخاته خزه‌مه‌ت ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بگوازنه‌وه. شایانی باسه كه پێشتر چه‌ندین ڕاپۆرت له‌سه‌ر كه‌ڵك وه‌رگرتنی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان له كامیۆنه‌كانی شیركه‌تی میهه‌ن و گولڕه‌نگ و ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرا بڵاو كرابۆوه كه له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان هاوكاری ده‌كه‌ن.