ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كاسبكاران و بازاڕیانی مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خۆێناوی ناڕازیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به ته‌واوه‌تی مانیان گرت و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، بازاڕیانی شاری مه‌ریوان پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان به‌ختكردنی “نه‌سرین قادری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم و گوشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مانیان گرتووه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و شاره دژبه ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.