ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له قوتابیان و موعه‌لیمه‌كانیان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانی له سه‌ر گڵكۆی “كۆمار ده‌رئوفتاده” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، شه‌هید نامرێت” و “كۆمار نامرێت”یان به‌رز كردۆته‌وه. شایانی باسه كه “كۆمار ده‌ر ئه‌فتاده”ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری پیرانشار به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و باوكێشی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.