به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی ڕه‌شبیگری ڕژیم له شاره‌كانی كوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە تۆمەتی “چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” له لایه‌ن دادگاوه حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سەید ئارام ئەمین ئیسلام زادە” لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیم له شاری بۆكان بە تۆمەتی “چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “ئارام ئەمین ئیسلام زادە” ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کراوە.