ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو لاوی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شار سنه به‌ناوه‌كانی “ڕادا فاتحی” و “وریا فاتحی” كه له ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌دانانی وه‌سیقه‌ی ٢ ملیارد تمه‌نی له زیندانی سنه ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕامین فاتحی” ڕۆژی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له باخێك له نزیك شاری سه‌قز و براكه‌ی به‌ناوی “وریا فاتحی” له هه‌مان ڕۆژدا له ماڵی باوكی ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون و ڕۆژێك دواتری “ڕادا فاتحی”یش له هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزران. ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی زهزبهر ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان به بنه‌ماڵه‌ی فاتحیان ڕاگه‌یاند كه “ڕامین” له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات خۆكوژی كردووه، به‌ڵام “چیاكۆ فاتحی” ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه ئیدعاكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌باره‌ت به خۆكوژی براكه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه “ڕامین” له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی به‌ختكردووه.