به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاوڵاتییانی خه‌ڵكی شاری قامیشلۆ له ئاست هێرشی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشاندەران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان خوازیاری پاراستنى گیانى هاوڵاتییانى رۆژئاوا بوون و هه‌روه‌ها خوازیاری ڕاگرتنی ئه‌م هێرشه کە بۆتە هۆى ئاوارەبوونى ژماره‌یه‌ك زۆر خێزان و پاراستنی سەروماڵى هاوڵاتیان بوون.