ڕۆژی شەممە ٧ی مانگی خەزەڵوەر، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سەر گوندی “وش تەپە”ی سەر بە شاری بۆکان و لانیکەم ١٦ هاووڵاتی ئەو گوندە و لە ناویاندا کچێکی تەمەن ١٢ ساڵیان ڕفاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامەی ئەو ١٦ کەسە بریتیه له: “هێمن ئەمین نەژاد”، “هێمن لوتفوڵڵاهی”، “هیوا لوتفوڵڵاهی”، “ئەرسەلان عەزیزی”، “هانیە عەزیزی (١٢ ساڵ و کچی ئەرسەلان)”، “محەممەد ئەسەدی”، “شۆڕش ڕەحیمزادە”، “مستەفا ڕەحیمزادە”، “یادگار عەلیزادە”، “فەرهاد ئابدار”، “شاهین سوله‌یمانی”، “ئەردەڵان ڕەحیمزادە”، “ئەرسەلان ڕەحیمزادە”، “سەیوان ڕەحیمزادە”، “زانیار عەلیزادە” و “زانیار حەمزەڕەش”. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “محه‌ممه‌د ئه‌سه‌دی”، موسته‌فا ڕه‌حیمزاده” و “شۆڕش ڕه‌حیمزاده” له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران بریندار كراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاه‌رنووسی ئه‌و ١٦ كه‌سە له‌به‌رده‌ستدا نییه.