کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

یۆنان جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی دەستپێکرد

12222

وەزارەتی دارایی یۆنان ڕایگەیاندووە کە گەمارۆ ئابووری و داراییەکانی سەر کۆماری ئیسلامی جێبەجێ دەکات و پشتگیری لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارەشۆردنەوە و دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆریزم دەکات.
ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە هات کە وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا کۆمپانیای یاساییی “کارناکیس و کارناکیس“ی بنکە لە یۆنان و پەنەمای خستە ژێر سزاوە. بەپێی وتەی واشنتن، ئەم کۆمپانیایە بۆ ماوەی چەندین ساڵ خزمەتگوزاریی پێشکەش بە تۆڕە کەشتیوانییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی کردووە.