کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

دۆخی ناله‌باری بوومه‌له‌رزه‌ لیدراوانی شاری سه‌رپۆڵ زه‌هاو

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ مانگ بە سەر بوومەلەرزەکەی شاری سەرپۆڵ زەهاو دۆخی خەڵکی لێقەوماو نالەبارە و بارینەکانی ئەمساڵیش زیانی پێگەیاندوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پاش تێپەڕبوونی ٢٣ مانگ بە سەر بوومەلەرزەکەی شاری سەرپۆڵ زەهاودا، سەرەڕای ئەوەی کە خەڵک هێشتا لە نێو کانێکس و چادردا دەژین، بارانەکانی پاییزی ئەمساڵیش بوونەتە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ژیانی خەڵک لەو شارەدا. بەهۆی زۆربوونی باران بارینەکانی پاییزی ئەمساڵ، ئاوی باران نێو کانێکسەکانی گرتووەتەوە و زۆربەی کەلوپەلی ئەو خەڵکە کەوتوونەتە سەر ئاو و ئەمەش ژیانی ئەستەمتر کردوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، لە شاری خوڕم ئاوادا، هۆشداری چۆڵکردنی ١٦٠ خانوو لە ناوچەی “گورگانە” بەهۆی لافاوەکانەوە دراوە، هەروەها لافاوی ڕۆژانی ڕابردووش، بووەتە هۆی ڕووخانی پردی پێوەندیی نێوان ٨٠٠ گوندی شاری پۆلدۆختەر.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤ ئه‌ندامی ده‌م پارتی له‌ باكووری كوردستان

-

کۆبوونەوەی ماڵدزراوانی ڕەزایەت خودڕه‌و لە بەردەم دەزگای قەزایی تاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ نه‌ساجی برووجێرد

-

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران له‌ زانكۆی به‌هه‌شتی

-

ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوان له‌ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان

-