به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌رده‌شت و كرماشان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “هیوا حسێنی”، تەمەن ٢٧ ساڵ و دەرچووی ڕشتەی ئەندازیاریی تێکنۆلوژیی بیناسازی، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی ئەمشارەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنکی نادیار كراوه. شایانی باسه، پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراو، هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان کردووه‌ته سەر ماڵی باوکی و کامپیۆتێر و هەروەها هەندێک کەرەستەی شه‌خسیان لەگەڵ خۆیان بردووە. ده‌وترێت كه سەرەڕای چه‌ندین جار بەدواداچوونی بنەماڵەی هیوا حسێنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، به‌ڵام هێزە ئه‌منییه‌کان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بەو لاوە خۆیان بواردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسە کردنی ناوبارو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شەممە ٤ی خەزەڵوەر، “حەسەن هاشمی”، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “جەواد ئەحمەدی”، بەندکراوی سیاسی دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی له زیندان ئازاد کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “جەواد ئەحمەدی” پاییزی ساڵی ١٣٩٤ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بە تۆمەتی “هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا کە دواتر حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٣ ساڵ و ٩ مانگ كه‌م كرایه‌وه.