ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێكی دیكه له شاری بانه بووه قوربانی هه‌وڵی جه‌نایه‌تكارانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به سه‌ختی برینداربوو.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌درێژه‌ی هێرش و په‌لاماری هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران و كاسبكاران له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان، كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌میر ئه‌میرزاده” دانیشتووی ئاوایی “بله‌سه‌ن” له سنووری بانه له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه كرایه ئامانج و به سه‌ختی برینداربووه.