ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كردنی ڕێوشێونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و ڕوودانی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی، ئه‌ردێستان، شازه‌ند و ئه‌رده‌بیل، لانیكه‌م ٣ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی كارخانه‌ی فوولادی ئاریا له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئه‌ردێستان له ئۆستانی ئیسفه‌هان، له كاتی كار له‌سه‌ر ده‌زگای پرس تووشی ڕووداو هات و به‌هۆی قووڵ بوونی برینه‌كه‌ی به‌دوای ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشانه گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداو له شارستانی شازه‌ند، كرێكارێكی لاو له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ، به‌ربووه‌ته‌وه ناو چاڵه‌كه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕووخانی دیواری ئاوه‌ڕۆی نزیك پردی “داروپهخش” له ئه‌رده‌بیل كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.