ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی شاره‌كانی بانه، مه‌ریوان، دیوانده‌ره، سنه، سه‌قز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی شاره‌كانی سه‌قز، سنه، بانه، دیوانده‌ره و مه‌ریوان بۆ دووهه‌مین ڕۆژ له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خوێندكاران بۆ دووههیمن ڕۆژی به‌رده‌وام له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشاندا.