ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوه‌كانی “سیرووس عه‌باسی” و “ئازاد عه‌باسی” بۆ زیندانی سنه گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری دێولان له ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرابوون و پاش یه‌ك مانگ لێپرسینه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ زیندانی سنه گوازرانه‌وه.