کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌شت كه‌سی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌شت كه‌سی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن

ئاسایشی سلێمانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر لە ئۆپەراسیۆنیکدا هەشت كه‌سی خه‌ڵكی باکوری کوردستان کە بەهۆی گوشاره‌كانی دەوڵەتی تورکیاوه‌ لە سلیمانی نیشتەجێبوون ده‌ستبه‌سه‌ركرد.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنەكه‌ی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ن و هۆکاری به‌ندكرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌. ناسنامه‌ی چه‌ند كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه‌ له‌: “موشریق چیفتچی،ئەرسۆی یەڵماز،حەسەن کاجار،محەممەد سۆیلەر،سەروەت ئاکدەنیزو  شەفیق یەڵدیره‌م“.