کۆمسیۆنى مافی مرۆڤی عێراق له ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندووه ژمارهی قوربانییان له خۆپیشاندانهكانی عێراق بۆ ٦٣ كهس بهرزبووهتهوه و ههروهها دوو هەزار و ٥٩٢ کەسیش برینداربوون.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و ھێزیکی زۆر ھەلیکوتاوەتە سەر گۆڕەپانی تەحریر و بهنیازن کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە بهێنن. شایانی باسه، ھێزە ئەمنییەکان چەند کاتژمێر مۆڵەتیان داوە بە خۆپێشاندەران کە گۆڕەپانەکە چۆڵ بکەن ئەگەر نا بە زۆر پێیان چۆڵ دەکەن. هاوكات “موقتەدا سەدر” سەرۆکى ڕەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەى دەسەڵاتدارانی عێراقی کردووە ڕایگەیاندووە، ” خۆتان دەستلەکاربکێشنەوە پێش ئەوەى بە زۆر دەستتان پێ لەکاربکێشنەوە”.