ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە گەڕەكی “عەلی ناجی” شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی توێتا تەقییەوە و سێ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، تەقینەوەكە لە نزیك بارەگایەتی دەوڵەتی تورك بووە، بەڵام تائێستا دەزگا ئەمنییەكان هیچ زانیارییەكیان لەسەر تەقینەوەكە نەخستووەتە ڕوو.