ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌شی نۆژنكردنه‌وه‌ی فازی ١٢ی پارسی جنووبی، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی به‌شی نۆژنكردنه‌وه‌ی فازی ١٢ی پارسی جنووبی له شارستانی كه‌نگان كه پاڵاوگه‌ی نۆیه‌م سه‌رقاڵی كار كردنن ده‌ڵێن: له مانگی گه‌لاوێژه‌وه هه‌تا مانگی خه‌رمانان هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان بوون.