ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینكراوی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه به كوشتنی ٢٨ منداڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت كراوه له‌سه‌ر هه‌وڵ و تێكۆشانی موعه‌لیمان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و ڕێگری كردنیان له هاتنه ژووره‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قوتابیان و هۆشداری دراوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر ناوی موعه‌لیم له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هاوكاری ده‌كه‌ن و ڕاگه‌یه‌ندراوه كه به یارمه‌تی موعه‌لیمانی دیكه و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان ڕیسوایان ده‌كه‌ین.