کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

photo 2022 10 19 12 23 07

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و دانیشتووی پیرانشار به‌ناویڕه‌حمان مام خزریله‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵه‌ی بانه به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم پێكرا و گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و كاته‌وه‌ خۆپێشاندانه‌كانی پاش گیان به‌ختكردنیژینا ئه‌مینیله‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ستیپێكرد، ڕێژه‌ی كۆڵبه‌رانی كوژراو و برینداریش تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه‌، له‌ یه‌ك مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٠ كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.