به پێی ڕاپۆرته‌كان، له سەرەتاى ئەمساڵەوە له هه‌رێمی كوردستان ١١٢ حاڵەتى پێشێلكاری ئازادی راده‌ربڕین تۆمارکراوە و ٦٥ رۆژنامه‌نووسیش پیشێلكارییان به‌رامبه‌ر كراوه.
ڕۆژی شەممە ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “گۆران جەلال” بڕیاردەرى لیژنەى داکۆکى لە مافى رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ٦٥ رۆژنامەنووس پێشیلکارییان بەرامبەر ئەنجامدراوە و له سه‌ره‌تای ئهمساڵەوە تا ئێستا ١١٢ حاڵه‌تی پێشێلكردنى ئازادی راده‌بڕین له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه و لەوانە ١٧ حاڵەتى دەستگیرکردن و سێ حاڵەتى داخستنى کەناڵ و ١٨ حاڵەتى رێگریکردن لە کارى رۆژنامەوانى و دو حاڵەتى کوشتن تۆمارکراون و کەسێکیش بەهۆى بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەوە دەستگیرکراوە.