ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، قوتابیان و خوێندكارانی چه‌ند شاری ئێران به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی مه‌دره‌سه له به‌نده‌ری گه‌نگ، له شاری سنه، ئاستارا، و ئیسفه‌هان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی پزیشكی ئه‌رده‌بیل كۆبوونه‌وه و دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌سیجه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی ددانسازی تاران، و زانكۆی پهردهیسی كه‌ره‌ج به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مامۆستای باشه‌ره‌ف، پشتیوانی، پشتیوانی” خوازیاری ئازادی زیندانیانی سیاسی بوون، خوێندكارانی زانكۆی مازه‌نده‌ران و زانكۆی كۆمه‌ڵناسی تاران به‌دروشمی “تۆپ، تانك، فشفشه، ئاخوند ئه‌بێ ون ببێت” كۆبوونه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و به‌سیجه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و چه‌ند خوێندكار و مامۆستا ده‌ستبه‌سه‌ركران، خوێندكارانی زانكۆی بووشێهر دروشمه‌كانی “هه‌ر ته‌قه‌یان كرد و كوشتیان، ئێڤینیان ته‌واو سووتان” و “كرێكاری نه‌وتمان، ڕێبه‌ری سه‌رسه‌ختمان”یان وته‌وه، خوێندكارانی زانكۆكانی نه‌جه‌ف ئاوا” و “خواجه نه‌سیر” كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.