شه‌وی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٦ هاووڵاتی له شاره‌كانی پاوه، ڕه‌وانسه‌ر، كامیاران و پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كامران سادقی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری پاوه و “فه‌ریاد بێهنام ئیناخی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له شاری ڕه‌وانسه‌ر، “عه‌لی مه‌هاجێر” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ خه‌ڵكی پیرانشار و “سالار ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “كه‌چه‌ڵه“ی كامیاران، “ڕۆژان محه‌ممه‌دی” خوێندكار و ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، “سیروان حسێنی” خه‌ڵكی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.