به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “په‌روین ئێدوایی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئاوایی سڵێن و دانیشتووی شاری مه‌ریوان، به دوای سێ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ری به قه‌رای وهسێقهی ٥٠٠ ملوێن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “په‌روین ئێدوایی” چالاكی مه‌ده‌نی كه له بواری به‌شه‌كانی مافی ژنان و منداڵان كاری ده‌كرد، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی گه‌ڵاوێژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه، ئه‌م چالاكه تا ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له زیندانی ئێتلاعاتی شاری سنه بوو و دواتر بۆ كانوونی ئێسلاح و ته‌ربییه‌تی ئه‌مشاره واته “زندانی ژنان” ڕاگوێزرا.