به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو کاک “قادر ئیبراھیمی” ناسرو بە “قادری مولودی” پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه و خەلکی شاری شنو دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی لە کۆڕی هاوڕێیان و بنەماڵەکەی کرد.
کاک قادر لە سەرتای شۆڕشی ئێران له ساڵی ١٣٥٧ و ده‌ست پێكی شۆڕش له دوو قۆناغی ساڵی ٥٧ و ٥٩ له ڕێزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه خه‌باتی كرد. هاوڕێ قادر كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویست ناو ڕێزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه بوو. كاك قادر، ھاوریکی جەسور و بە بیر‌و باوەر بوو و بە ھۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ی، دۆای ماویک پێشمەرگایەتی گەراوە بۆ لای بنەماڵەکەی. به‌ڵام درێژه به خه‌بات و تێكۆشان دژی نابه‌رابه‌ری له كۆمه‌ڵگادا به‌شێكی جیا نه‌كراوه له ژیان بوو. یادی به‌رز و پیر‌وز بێ.