ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زیاتر له ٨٠٠ كه‌س له كرێكارانی كاشی كاژه له شاری شائاباد سه‌ر به ئوستانی كرماشان، له ئاست داخرانی كارخانه‌كه بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌م كرێكارانه سه‌ره‌ڕای ڕاگرتنی ته‌ولید، هه‌موو ڕۆژێك له شوێنی كاره‌كه‌یان حازر ده‌بوون به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئێعتراز هێچ به‌رپرسێك وڵامده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه. به وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به بیانووی جۆراوجۆر له ئاماده بوونی كرێكاران بۆ ناو كارخانه‌كه به‌رگیریان ده‌كرد. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌كه له ڕۆژی ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه سه‌ره‌تا ڕاگه‌یندراوێكیان بۆ داخستنی كارخانه‌كه بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ ده‌ركرد و قه‌رار وابوو كه ئه‌م كارخانه له ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر دیسانه‌وه ده‌ست به‌كار بێته‌وه و سه‌رجه‌م كرێكاران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام ئێستا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی دوو ڕۆژ له ماوه‌ی دیاری كرا‌و، هێشتا له كردنه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه خۆده‌بویرن.