ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیان و دۆستانیان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له شاری لاهه‌ی هوله‌ند به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پاڕله‌مانتاران و سناتۆره‌كانی هوله‌ند به‌شدارییان كرد و چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئێران و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم گفتگۆیان كرد. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “مه‌هسا” و قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی كۆماری ئیسلامی، دژبه ڕژیم و عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.