به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و “مه‌سعوود نیكخواه” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان– مه‌ریوان، كاتژمێر ٧ی به‌یانی ڕۆژی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه پاش شكاندنی شیشه و ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرا. ناوبراو پاش چوار مانگ به‌ندكران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠١ی هه‌تاوی به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢ ملیارد تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازادكرابوو. هه‌روه‌ها “مه‌سعوود نیكخواه” له هه‌مان ڕۆژدا بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان– مه‌ریوان و پاش شكاندنی ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان داوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه نه‌بووه نه‌یانتوانیوه ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
