ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، 13 هاووڵاتی دیكه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
له شاری مهاباد خوێندكارێكی زانكۆی ورمێ به‌ناوی “باوان لوتفی“، له‌شاری كامیاران چالاكێكی ژینگه‌یی به‌ناوی “سه‌لاح باتمانی“، له شاری دێولان چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی “فه‌ردین فه‌تحی“، له‌شاری بۆكان هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “شێرزاد عه‌بدۆڵڵاپوور“، له گه‌ڕه‌كی كوره‌ی مووسه‌وی شاری مه‌ریوان سێ كه‌س كه یه‌كێكیان بریندابووه به‌ناوه‌كانی “ده‌لال محه‌ممه‌دیان“، “ئێدریش محه‌ممه‌دیان” و “هیوا داربه‌رزین“ن له شاری پیرانشار هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “ئه‌حه‌مد قادری“، له ئیلام دوو چالاكی مه‌ده‌نی كه به‌شداریان له پرسه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “موحسین قه‌یسه‌ری” كردبوو و له شاری سه‌قز چالاكێكێ خانه‌نشینكراوی موعه‌لیمان به‌ناوی “محه‌ممه‌د عارف جه‌هانگیری” و چالاكێكی كرێكار شاری تاران به‌ناوی “ندا ناجی” له‌لایه‌ه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.