رۆژنامەى (تایمز)ى بریتانیا له ڕاپۆرتێكیدا باسی له بەڵگەى بەکارهێنانى چەکى فسفۆڕ لەلایەن توركییه كردووه و ڕایگهیاندووه ئهڕتهشی توركییه چەکى قەدەغەکراوى له دژى خهڵكی كوردستانی سوورییه بهكار هێناوه.
رۆژنامەكه له ڕاپۆرتهكهیدا تیشکى خستوەتەسەر “بەکارهێنانى چەکى قەدەغەکراو” لە لایەن توركییه و ڕوونیشی كردووهتهوه کە شێوازى برینى بریندارەکان ئاماژە بۆ بەکارهێنانى چەکى قەدەغەکراو دهكهن. ئاماژەى بەوەشکردوە کە ئەو کەسانەى بریندار بوون ئازارەکەیان لە کاریگەرى ئەو پارچانە نەبووە کە لەسەر جەستەیان ماوەتەوە، بەڵکو ئەوەى زۆرتر ئازارى داون بەرکەوتنیان بووە بە کاریگەرى ئەو چەکە قەدەغەکراوانە کە بووەتە هۆى سوتانى لەشیان و وای لێ کردوون نەتوانن هیچ جوڵەیەک بکەن. ڕۆژنامهكه له كۆتایی دا ئاماژهی بهوه كردووه كه زیاتر لە ٢٠ كهس بەهۆى چەکى فسفۆڕەوە بریندار بوون و برینەکان شێوە و رەنگیان جیاوازن ، بەڵام بەگشتى ئەو جۆرە سوتاویانە بەهۆى چەکى کیمیایی وەک چەکى فۆسفۆڕى سپییەوە دروست دەبن”.